وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە ترسناکی دۆخی کۆرۆنا دەدات

بەڕێوبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئازار ڕایگەیاند هەرێمی کوردستان لە بەردەم مەترسییەکی گەورەدایە بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا بە بەردەوامی و کەمی پابەندبوونی هاوڵاتییان بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە.

دکتۆر خالس قادر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “توشبووانی کۆرۆنا بە بەردەوامی بەشێوەیەکی خێرا لەبەرزبوونەوەدایە بەتایبەت لە جۆرە نوێیەکەدا، لەبەرامبەریشدا کەمتەرخەمییەکی زۆر لەلایەن هاوڵاتییانەوە لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزیدا هەیە”.

بەڕێوبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ڕەتیشیکردەوە کە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بدرێت بەهۆی دۆخی دارایی و کاریگەرییەکانی لەسەر هاوڵاتییان.

ڕاشیگەیاند، “وەزارەتی تەندروستی بەردەوامە لە کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا کاروانێکی دیکەی ڤاکسین دەگاتە هەرێمی کوردستان لە پشکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە عێراق کە بڕەکەی 200 هەزار ژەمە ڤاکسینە، هیوادارین لە ئێستادا تاوەکو ڤاکسین بەشێوەیەکی فراوان دەدرێت بە خەڵک پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن”.

پێشتریش دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە زۆرینەی ئەو ئامارانەی تووشبووانی کۆرۆنا کە ئێستا ڕۆژانە تۆماریان دەکەین لە زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنان.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: ماف و داوا ڕەواكانی خەڵك كاری لەپێشینەی ئێمەیە

بابەتی دواتر

‎بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێك لە دەریاچەی دەربەندیخان گەنجێك گیانی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانە منداڵانی سلێمانی: گومان دەکەین هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی بێت

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، گومانمان هەیە ئەوەی ئێستا بڵاوبووەتەوە زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی هەوکردنی پەردەی…
Total
0
Share