ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون بەرزبووەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون بۆ 19 کەس بەرزبووەوە.

د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، پێنج حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراون و بەمەش كۆی ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون لەماوەی ئەمساڵدا، بەرزبووەوە بۆ 19 کەس، كە دووانیان گیانیانلەدەستداوە.

وتیشی، ریزبەندیی ئەو ناوچانەی لە ماوەی ئەمساڵدا حاڵەتی تای خوێنبەربوون تێیاندا تۆماركراون، بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

زیقار/ حەوت حاڵەت.

کەرکوک/ چوار حاڵەت.

موسەننا/ سێ حاڵەت.

نەینەوا/ یەک حاڵەت.

بەسڕە/ یەک حاڵەی.

بەغداد/ یەک حاڵەت.

میسان/ یەک حاڵەت.

واست/ یەک حاڵەت.

تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە؛ بەپێی راپۆرتێکى رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، %40ـی ئەو كەسانەی توشی دەبن، گیانلەدەستدەدەن.

ئەو نیشانانەی کە رەنگە ببنە مەترسی لەسەر ژیان بریتین لە (خوێنبەربوون لە ژێر پێست، لە ئەندامەکانی ناوەوەی لەش، یان لە دەم، چاو و گوێ، هەروەها تێکچوونی کارکردنی کۆئەندامی دەمار، کۆما، هێڵنج، لەکارکەوتنی گورچیلە یان جگەر، کێشەی هەناسەدان).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: دانانی پێوەری زیرەک بۆئەوەیە لەوەرزی گەرمادا بتوانین کۆنترۆڵی کارەبا بکەین

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو هاوبەشانەی پێوەری زیرەکییان بۆ بەستراوە ئەگەر لەکاتی کارپێکردنی کارەبادا زیاتر لە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە ماوەی مانگی رابردوودا هیچ حاڵەتێكی شێرپەنجەی مەمك تۆمارنەكراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی رابردوودا هەزار و 292 نەخۆش سەردانی كلینكی نەخۆشییەكانی مەمكیان كردووە…
Total
0
Share