چاڤی پێیوایە بە چوار هەنگاو بارسا دەگەڕێتەوە لوتکە

ڕاهێنەری یانەی سەدی قەتەری، چاڤی هێرناندێز پێیوایە بە چوار هەنگاو یانەی بەرشلۆنە دەگەڕێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، “مایسترۆی کەتەلۆنیا” چەند ڕۆژێکە لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە دەستی بە دانوستاندن کردووە، چەندینجار ڕاوبۆچوونیان سەبارەت بە بەرشلۆنەی دوای ڕۆناڵد کومان گۆڕیوەتەوە، ئەفسانەکەی ڕابردوو نزیکبووەتەوە لە نیوەی دووەمی وەرزەوە پێگەی ڕۆناڵد کومان پڕبکاتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، چاڤی بە سەرۆکی بەرشلۆنەی ڕاگەیاندووە، کە بە چوار هەنگاو بارسا دەگەڕێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.

یەکەم، گەڕانەوەی پێنج لە یاریزانانی پێشووی بارسا بۆ هاوکاریکردنی، دەبنە یاریدەدەر بۆ هەستاندنەوەی یانەکە.

دووەم، گرنگیدان بە پێکهاتەی لاوان و ئەو ستافە لاوەی لە پێکهاتەی یەکەم یاریدەکەن.

سێیەم، چاڤی داوادەکات سنووری حەز و خەونی یاریزانەکان، بەتایبەت لاوان بەرزتربکرێتەوە لەوەی ئێستا هەیە، بۆئەوەی وەک سەردەمی مێسی لاوان سەرکەوتنی گەورە تۆماربکەن.

چوارەم، ڕاهێنەری داهاتوو دەیەوێت ستایلی یاریکردنی ڕابردوو بگەڕێنێتەوە، کە ئەویش یاریکردنی هێرشبەرییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان گه‌یشته‌ (16) و به‌رشلۆنه‌ی ڕه‌وانه‌ی “یوروپالیگ” کرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئینته‌ر میلان هاوشانی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤی و میلان یه‌کسانبوون و ڕیاڵ و پاریس له‌ کۆتا ساتدا گه‌ڕانه‌وه‌

له‌ چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی لالیگا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌سته‌می به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد، لوتکه‌ی نێوان یوڤانتۆس و میلانیش به‌یه‌کسانبوون…
Total
0
Share