بەرشلۆنە دوو یاریزانی وەک جێگرەوەی ئەگوێرۆ دەستنیشانکردووە

سەرۆکایەتیی یانەی بەرشلۆنە لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 هەوڵی کڕینی یەکێک لە ئیدینسۆن کاڤانی، یاخود ئۆبامیانگ دەدات.

ڕۆژنامەی “ئیل ناسیوناڵ”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی نەخۆشی دڵەوە، پزیشکانی یانەی بەرشلۆنە بۆ ماوەی سێ مانگ چاودێری لێدانی دڵی سێرجیۆ ئەگوێرۆ دەکەن، لەو ماوەیەشدا ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ناتوانێت بەشداریی هیچ چالاکییەکی وەرزشی بکات.

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بەسەرپەرشتیی خوان لاپۆرتا هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی هێرشبەرێکی جێگرەوە دەستپێدەکات، بۆ ئەم مەبەستەش ناوەکانی ئیدینسۆن کاڤانی (مانچستەر یونایتد)، پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ (ئارسیناڵ)یان دەستنیشانکردووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، لاپۆرتا و هاوکارەکانی هێرشبەری جێگرەوەی ئەگوێرۆ دابیندەکەن، لەنێوان کاڤانی و ئۆبامیانگ-یشدا کامیان گواستنەوەی ئاسانتر و تێچووەکەی کەمتربێت، ئەوەیان دەبێتە ئەستێرەی داهاتووی یانە کەتەلۆنییەکە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی خەولێکەوتنی شۆفێری پاسێک سێ کورد گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

ئیماراتییەکان ترسیان لە ڕۆیشتنی گواردیۆلا نییە و جێگرەوەی ئامادەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share