ڕوبەڕوی کێ دەبنەوە؟ مانگی شوبات بۆ یانەی یوڤانتۆس ئێسکشکێن دەبێت

پێرلۆ و یوڤانتۆس لەم مانگەدا چەندین تاقیکردنەوەی یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدەن

تاقیکردنەوەی یەکلاکەرەوەی یانەی یوڤانتۆس لە مانگی شوباتی 2021 واتا لە ئەمڕۆ، سێشەممەوە دەستپێدەکات و ئەنجامەکانی ئەم مانگە کاریگەریان لەسەر ئەنجامەکانی کۆتایی وەرز دەبێت.

بیانکۆنێری لەم وەرزەدا هاوشێوەی وەرزەکانی ڕابردوو ئاستی بەپێی پیویست نەبووە، لەکۆی 20 هەفتەی خولی ئیتاڵیا تەنها 39 خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەکانی “سیریا ئەی” لە دوای یانەکانی میلان و ئینتەرمیلان و ڕۆما جێگیربوون.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”، لە مانگی شوباتی 2021 بەتایبەت لە ئەمڕۆ، سێشەممەوە یانەی خانمە پیرەکە حەوت ڕوبەڕوبوونەوەی ئاگرین و یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدات، بەهۆیەوە پێگەیان لە ململانێکانی خول و جامی ئیتاڵیا و خولی یانە پاڵەوانەکان یەکلایی دەبێتەوە.

یاریزانانی یوڤانتۆس لەگەڵ پێرلۆی ڕاهێنەر کاتی ئەنجامدانی مەشقە ئامادەکاریەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئینتەرمیلان

یەکەم ڕوبەڕووبوونەوە ئەمڕۆ بەرانبەر ئینتەرمیلان، لە قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا ئەنجامدەدەن، دواتریش ئەم یارییانە دەکەن:

یوڤانتۆس – ڕۆما (6ی شوبات)

یوڤانتۆس – ئینتەرمیلان (9ی شوبات)

ناپۆلی – یوڤانتۆس (13ی شوبات)

پۆرتۆ – یوڤانتۆس (17ی شوبات)

یوڤانتۆس – کرۆتۆنی (22ی شوبات)

هیلاس ڤیرۆنا – یوڤانتۆس (27ی شوبات)

یارییەکان لە نێوان خول و جامی ئیتاڵیا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دابەشدەبن، سەرکەوتنی خانمە پیرەکە دەیانگەنێتە ئاستێکی باڵاتر و بە پێچەوانەوە پێرلۆ و کوڕانی پێکهاتەکەی دەکرێت چانسی چنینەوەی هەر سێ نازناوەکە لەدەستبدەن.

بابەتی پێشتر

ڕەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم كەی دەگاتە پەرلەمانی كوردستان؟

بابەتی دواتر

وردەکاریی بۆردومانی گوندی شێنێ لەلایەن تورکیاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share