مۆرینیۆ هۆکاری تەقینەوەی ئاستی گاریس بەیل ئاشکرادەکات

مۆرینیۆ هۆکارەکانی گەڕانەوەی گاریس بەیل بۆسەر ئاستی پێشووی ئاشکرادەکات

گاریس بەیل لەم وەرزەدا بەدرێسی یانەی تۆتنهامەوە بەهێزەوە گەڕاوەتەوە، جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پۆرتوگالی لەم بارەیەوە زانیاری نەبیستراو ئاشکرادەکات.

شەمەندۆفێرەکەی وێڵز لە کۆتا پێنج ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی تۆتنهام شەش گۆڵی تۆمارکردووە، تاوەکو ئێستا دووجار دووانەی تۆمارکردووە (دوو گۆڵ) و لەڕووی جەستەیی و هونەرییەوە ئاستێکی ناوازە پێشکەشدەکات، لە کاتێکدا لەسەرەتای وەرزەوە ئاستی بەپێی پێویست نەبوو.

لەم بارەیەوە مۆرینیۆ بە ڕۆژنامەی مارکای ڕاگەیاندووە، ” بەیل برینی دەروونی هەبوو، کە چەند وەرزێک بەهۆی پێکانەوە یاریناکەیت بەو شێوەیەت بەسەردێت، من هەمیشە زانیومە کێشەی ماسولکەیی نییە، بەڵکو جێبرینی دەروونی هەبووە، ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێ بۆ یاریزانەکە دروستکردووە”.

گاریس بەیل لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوە بەرانبەر کریستاڵ پاڵاس دوو گۆڵی تۆمارکرد

ڕاهێنەرە سپێشەڵەکە ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، ” کاتێک بەباشی کاردەکەیت و چواردەورەکەت بەوپەڕی تواناوە هاوکاریت دەکەن، پێویستە بەربەستە دەروونیەکان ببڕێت، بەیل توانی ئەو بەربەستە ببڕێت، ئەو خۆی ئەمکارەی کرد و ئێمە تەنها پاڵپشتیمان کرد”.

بەیل لە گواستنەوەکانی 2020 بەشێوەی خواستن لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە گەڕایەوە بۆ تۆتنهام هۆتسپێرز، پێدەچێت لە کۆتایی وەرزدا بۆندەکەی لە خواستنەوە بکرێتە هەمیشەیی.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار "چەکدار"ی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

سەركەوتن بەسەر قادرمەدا.. هەنگاوی یەكەم بۆ ژیانێكی زیاتر تەندروست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share