(ڤیدیۆ) میدیاکان گرتەیەکی ئیسکۆیان بڵاوکردەوە گاڵتە بە زێدان دەکات

 

لە پڕۆگرامێکی وەرزشیی ئیسپانیدا، گرتەیەکی ئیسکۆ ئالارکۆنی ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاودەکرێتەوە، تیایدا بە گاڵتەجاڕییەوە ئاماژە بۆ بڕیارەکانی زینەدین زێدانی ڕاهێنەر دەکات.

پڕۆگرامی “ئیل پارتیدۆزۆ دی مۆڤیستار” گرتەیەکی یاریزانە یەدەگەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی لە یاری کلاسیکۆ بڵاوکردووەتەوە، تیایدا ئیسکۆ لەگەڵ مۆدریچ و مارسێلۆ و لوکاس ڤاسکێز و لوکا یوڤیچ و میلیتاو و چەند یاریزانێکی دیکە گاڵتەگەپ دەکات.

ئیسکۆ وەک گاڵتەجاڕییەک بە حاڵی خۆی لەسەر کورسی یەدەگ، دەڵێت، ” ئەگەر یاریم پێبکات لە خولەکی 50 بۆ 60 ئاڵوگۆڕم پێدەکات، هەندێجاریش لە کۆتایی تایمی یەکەم، ئەگەر بەشداریشم پێبکات دەکەوێتە خولەکی 80ی یارییەکەوە”.

وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت مارسێلۆ بە وتەکانی ئیسکۆ پێدەکەنێت، لوکا یوڤیچ بە مۆبایلەکەیەوە سەرقاڵە و بەهیچ شێوەیەک گرنگی پێنادات، هەروەها مۆدریچ سەرەڕای ئەوەی نزیکە لێیانەوە، بەڵام بابەتەکە بەهەند وەرناگرێت.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی دووپاتیدەکاتەوە، وتەکانی ئیسکۆ بەهیچ شێوەیەک سوکایەتیکردن نەبووە بە زێدان، بەڵکو گاڵتەپێکی ئاسایی نێوان یاریزانانە و بگرە بە پێچەوانەوە هێزی زێدان و باڵادەستی دەردەخات بەسەر ئیسکۆ و هاوڕێکانیدا.

ئیسکۆ لە هاوینی 2013/2014وە پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە کردووە، لەژێر چاودێری زێدان 159 یاری ئەنجامداوە و 27 گۆڵی تۆمارکردووە و 25 گۆڵی ڕەخساندووە، لە وەرزی 2019/2020 خولەکەکانی بەشداریکردنی (1186 خولەک) بووە لە 23 ڕوبەڕوبوونەوەی لالیگا.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بۆ سەرۆکایەتی کەتەلۆنیا: ڕیفراندۆمی بارتۆمیو سڕبکەن

بابەتی دواتر

داڤینسۆن سانچێز.. لە ژیانی کوشتن و دزیکردنەوە بۆ ئەستێرەی تۆتنهام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share