پاڵەوانێتیی فۆرمولا 1 بەرەو کۆتایی دەچێت و مێرسیدس لە مەترسیدایە

پاڵەوانێتیی جیهانیی بواری فۆرمولا 1 بەرەو کۆتایی هەنگاودەنێت و لەئێستادا تیمی ڕێدبوڵ پێشەنگی گرتووە.

ماکس ڤێرستابن، شۆفێری تێمی ڕێدبوڵ، لەم وەرزەدا 2021 ئاستێکی خەیاڵی پێشکەشکردووە و توانی دوایین پێشبڕکێی پاڵەوانێتیی جیهانیی فۆرمولا 1 بەپلەی یەکەم ببڕێت، لەبەرامبەردا لویس هامیڵتۆنی بەریتانی شۆفێری تیمی مێرسیدس پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

لەم وەرزەدا ڤێرستابن توانیویەتی لەکۆی 18 پێشبڕکێ نۆ جار پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت، 312.5 خاڵی کۆکردووەتەوە، لەبەرامبەردا هامیڵتۆن تەنها پێنج جار پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و خاوەنی 293.5 خاڵە.

بڕیارە لە 14ی تشرینی دووەم پێشبڕکێی بەرازیل ئەنجامبدرێت و پاشان لە قەتەر، سعودیە و کۆتاجار شۆفێران لە ئیمارات لەسەر حەلەبەی “یاس مارینا” پێشبڕکێ دەکەن و براوەی وەرز دیاریدەکەن.

لەسەر ئاستی تیمە وەبەرهێنەرەکان، تیمی مێرسیدس بە کۆکردنەوەی 478.5 خاڵ پلەی یەکەمی گرتووە، هەروەها تیمی ڕێدبوڵ بە 477.5 خاڵەوە کەوتووەتە پلەی دووەمەوە، وەک دەردەکەوێت جیاوازییەکە زۆر کەمە، دەکرێت لە کۆتا چوار پێشبڕکێی جیهاندا ڤێرستابن و سێرجیۆ پێرێزی شۆفێرانی تیمە نەمساییەکە، پلەی یەکەم لە لویس هامیڵتۆن و ڤاڵتێری بوتاسی شۆفێرانی تیمی مێرسیدس وەربگرن.

 

ڕیزبەندیی شۆفێران

ڕیزبەندیی تیمەکان

بابەتی پێشتر

فێردیناند: کاتی ڕۆیشتنی سۆڵشایەر هاتووە

بابەتی دواتر

عامری داوای هێوركردنەوەی دۆخەكە لە لایەنەكان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share