بەڕێوبەری دۆرتمۆند لەبارەی هالاند و سانچۆوە یانە داواکارەکان سەرسامدەکات

جادۆن سانچۆ و ئێرلینگ هالاند لەلایەن یانە گەورەکانەوە داواکراون

بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، هانز یواکیم ڤاتسکە لەبارەی گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 و فرۆشتنی هالاند و سانچۆوە بۆچونێکی پێچەوانە نیشاندەدات.

هانز یواکیم ڤاتسکە، بەڕێوبەری جێبەجێکاری بوروسیا دۆرتمۆند بە سکای سپۆرتی ڕاگەیاندووە، ” پێموانییە لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 بۆندی گرانبەهامان پێبگات، لەبەرئەوەی قەیرانی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر هەموو یانەکان دروستکردووە، ئێمە دەزانین بارودۆخی تۆپی پێی ئەوروپا لە چ ئاستێکدایە”.

هەروەها دەڵێت، ” هاوینی داهاتوو، هاوینی واژوونەکردنی بۆندە گەورەکان دەبێت”.

هانز یواکیم ڤاتسکە، بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند

لێدوانەکانی ڤاتسکە هاوکاتە لەگەڵ ئەو زانیاریانەی لەلایەن میدیاکانی بەریتانیا و ئیسپانیاوە دەربارەی جادۆن سانچۆ و ئێرلینگ هالاند بڵاودەکرێنەوە.

بەپێی سەرچاوەکان، هالاند نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یەکێک لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە، جادۆن سانچۆی بەریتانیش نزیکبوو لە پەیوەندیکردن بە مانچستەر یونایتد، بەڵام بەهۆی پێداگری ئیدارەی یانە زەردەکەوە دانوستاندنەکان شکستیانهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەشقی جەستەیی.. چوار هۆکار وا دەکەن بەکارهێنانی کێشی سوک لە قورس باشتربێت

ماڵپەڕی (generationiron)ی تایبەت بە وەرزشی لەشجوانی، ڕاپۆرتێک لەبارەی بەکارهێنانی قورسایی لە ڕاهێنانە جەستەییەکان بڵاودەکاتەوە و دەریدەخات بەکارهێنانی کێشی…
Total
0
Share