بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لەماوەی 9 ساڵی ڕابردوودا واتە لە نێوان 2005 بۆ 2014 ئەو ماتۆڕانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ئازاد دەکرێن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایکرد، ” ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکەین کە ماتۆڕەکانیان دەستیان بەسەرداگیراوە لە گەراجی کۆنی بەڕێوەبەرایەتیمان لەڕێگەی عەربەت لە نێوان ساڵانی (2005 -2014 ) سەردانمان بکەن بەمەبەستی ئازادکردنیان لە ماوەی (15 ) رۆژدا واتە لە بەرواری ( 4/3/2021 بۆ 19 /3/2021) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی – بەشی داواکان بکەن، ئازادکردنەکە دوای جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان ئەنجام دەدرێت.