لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای هەڵەبجە، تراکتۆرێک کە بارێک بەردی پێبووە وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی گیانی لە دەستداوە.
لەسەر ڕوداوەکە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاشکرایکردووە، ” ئەمڕۆ 8ی ئازار، بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێك لە سەر ڕێگای سەرەکی هەڵەبجە – هەورامان نزیك بازگەی دەرەشیش بەداخەوە شۆفێری تراکتۆرەکە کە بە ڕەگەز عەرەبە گیانی لە دەستدا”.
هاتوچۆی هەڵەبجە هۆکاری ڕوداوەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ پابەند نەبون بووە بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوه کە بووەتەهۆی لادانی تراکتۆرەکە و وەرگەڕانی.