پارتی: دەنگۆی کوژرانی حەوت چەکداری هەپەگە لەلایەن پارتییەوە ڕاست نییە

مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی لێدوانی هەپەگە سەبارەت بە کوژرانی حەوت گەریلایان لە خەلیفان لەلایەن پارتییەوە دەداتەوە و دەڵێت، ” ئەو ئیدیعایە ھیچ بنەمایەکی نیە و دورە لە ڕاستییەوە”.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا مەحمود محەمەد ڕایگەیاندووە، ” ناوەندێکی سەر بە پەکەکە بە ناوی ھەپەگە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئیدیعای ئەوەی کردووە کە حەوت چەکداریان لە دەڤەری خەلیفان بەدەستی پارتی کوژراون، بەگشت لایەکی ڕادەگەیەنین ئەو ئیدیعایە ھیچ بنەمایەکی نیە و دورە لە ڕاستی”.

وتەبێژی پارتی ناوهێنانی پارتی لەلایەن هەپەگەوە بە پاساوێک بۆ کارە نایاساییەکانیان ناودەبات و دەڵێت، “مەبەستیان لە ناوھێنانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕاست بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیانە و پاساو ھێنانەوەیە بۆ کردەوە نایاسایی و دەستدرێژیەکانیان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “خەڵکی کوردستان دەپرسن و پێویستە پەکەکە وەڵامیانبداتەوە کە چەکدارانی پەکەکە چی دەکەن لە دەڤەری خەلیفان و ئیشیان چیە و پەیوەنییان بەو دەڤەرەوە چیە؟”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: وێستگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت

کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، “وێستگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

چاکسازیی گەورانی سلێمانی سکاڵا لەسەر کەناڵە مۆرەکە تۆماردەکات

بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی سلێمانی هەواڵێکی چەواشەکاریی کەناڵە مۆرەکەی پارتی سەبارەت بە هەبوونی “ڤایرۆسێکی کـ.ـوشندە” لەناو بەڕێوەبەرایەتییەکەدا ڕەتدەکاتەوە و…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەنداوەكان: باران كەمتر باریووە، بەڵام ئاستی ئاوی بەنداوەكان لە ساڵی رابردوو باشترە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی تائێستا باران كەمتر باریووە، بەڵام ئاستی ئاوی بەنداوەكان لە ساڵی رابردوو باشترە.…
Total
0
Share