كەركوك.. تەقینەوەیەك 7 كارمەندی پۆلیسی برینداركرد

تەقینەوەیەك لە پارێزگای كەركوك ئەنجامدرا و حەوت كارمەندی پۆلیسی برینداركرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئازار، بۆمبێكی چێندراو لەسەر ڕێگایەكی دەوروبەری شاری كەركوك تەقییەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بۆمبەكە لە ناوچەی “وادی ئەبو خەناجر” لە خۆرئاوای كەركوك بە كاروانێكی هێزەكانی پۆلیسی فدیراڵیی عێراقدا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە حەوت كارمەندی هێزەكە برینداربوون.

تۆڕی میدیایی ئێستا زانیویەتی كە بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هێزە ئەمنییەكانی كەركوك، هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە گوندەكانی سنوورەكەدا دەستپێكردووە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكە.

بابەتی پێشتر

ئێران: عێراق دەستی بە دانەوەی قەرزەکانی کردووەتەوە

بابەتی دواتر

لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا شۆفێری تراکتۆرێک گیانی لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share