ئێران: عێراق دەستی بە دانەوەی قەرزەکانی کردووەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازار ڕایگەیاند کە عێراق دەستیکردووە بە دانەوەی قەرزەکانی ئێران.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خەتیب زادە ڕایگەیاند، “لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەنێوان حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەی گرنگی چوونەدەرەوەی هیزە بیانییەکان لە عێراق کرد”.

هەروەها تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەیان گفتوگۆکردن بوو لەبارەی دانەوەی قەرزەکانی ئێران بوو لەلایەن عێراقەوە، حکومەتی عێراقیش دەستیکردووە بە دانەوەی قەرزەکان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی، “سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و پێشکەوتنی هەڵگرتبوو”.

ڕاشیگەیاند کە مەرجەعیەتی باڵا سەرجەم بابەتەکانی ناوچەی و نێودەوڵەتیی لەگەڵدا باسکردووە و پێیڕاگەیاندووە کە ئێران هیچ پلانێکی نییە لەژێر ناونیشانی هەنگاوێک لە وەڵامدانەوەی وەڵامێکی دیکەدا و هیچ گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام نادات.

بابەتی پێشتر

"ڤیدیۆ.. ورچەکانی گارا، لە نێوان ژیانێکی سروشتی و "سەگتێبەرداندا

بابەتی دواتر

كەركوك.. تەقینەوەیەك 7 كارمەندی پۆلیسی برینداركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار هەرزاندەبێت

بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر بە هاوڵاتییان دەفرۆشێت و چاوەڕواندەكرێت بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار داببەزێت. ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی…
Total
0
Share