“ڤیدیۆ.. ورچەکانی گارا، لە نێوان ژیانێکی سروشتی و “سەگتێبەرداندا

فۆتۆ:Reuters

ماوەی نزیکەی مانگێکە سێ ورچ لەلایەن هاوڵاتییەکەوە لە چیای گارە بەردراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی ورچەکان دەستەمۆن و ڕانەهاتوون لەگەڵ ژیانی سروشتی دەگەڕێنەوە گوندەکانی نزیک چیای گارا و هاوڵاتیانیش ڕوبەڕوویان دەبنەوە.

شەوی ڕابردوو یەکێک لە ورچەکان گەڕاوەتەوە گوندێکی نزیک چیای گارا و خەڵکی گوندەکەش سەگیان بەرداوەتە ورچەکە و ئازاریانداوە.

هانا ڕەزا، پسپۆڕی گیانەوەرە کێوییەکان لە ڕێکخراوی سروشتیی عێراق لەسەر ئەو پرسە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو هاوڵاتییەی کە ورچەکانی بەرداوەتە چیاکە، هیچ خوێندنەوەیەکی نەبووە بۆ سروشتی ئەو ورچانە، لە کاتێکدا ورچەکان دەستەمۆن و ناتوانن لە سروشتدا بژین بۆیە بەناچاری دەگەڕێنەوە گوندەکان، خەڵكی گوندەکانیش ناچارن پارێزگاری لە هەنگوین و بەرهەمەکانی خۆیان بکەن”.

بە خوێندنەوەی ئەو پسپۆڕەی ژیانی گیاندارە کێوییەکان ئەو ورچانە دەبێت بگیرێنەوە و شوێنێکاین بۆ دروستبکرێت نزیک بێت لە ژیانی خۆیانەوە، هاوکات لەگەڵ بەخێوکردنیان ڕاهێنانیان پێبکرێت تا نەبنە ورچێکی تەمەڵ.

هانا ڕەزا ئاماژە بەوەدەکات، “ئەو ورچانە لەوە دەرچوون بتوانن لەو سروشتەدا بژین چونکە بێ خوێندنەوە کارەکە کراوە و بێ گوێدانە سروشتی ورچەکان و سروشتی ناوچەکە ئەم کارە کراوە، بۆیە ئەگەر چارەسەری خێرای بۆ نەکرێت خەڵکی ئازاری ورچەکان دەدەن و بۆچونیان لەسەر ئاژەڵەکێوییەکان بەگشتی دەگۆڕێت”.

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی: ئامارەکانی ئێستا زۆرینەیان جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنان

بابەتی دواتر

ئێران: عێراق دەستی بە دانەوەی قەرزەکانی کردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share