پاپا لە هەولێر: هاتووم سوپاستان بکەم بۆ ماندوبوونتان لە بڵاوکردنەوەی برایەتی

پاپا فرانسیس لە وتارەکەیدا لە هەولێر ڕایگەیاند، “نابێت هیلاکبین لە بڵاوکردنەوەی ئاشتی و برایەتی و ئەمڕۆ هاتووین تا جەختبکەینەوە کە ئاشتی و برایەتی فریامان دەکەوێت”.

پاپا فرانسیس لە وتارەکەیدا لە یاریگای فەرەنسۆ هەریری ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لە عێراق و جیهان هەموومان دەمانەوێت برابین، ئەو پەیامەی کە مەسیح داوامان لێدەکات و پێویستمان بە هەوڵی زیاتریشە بۆ ئەم پرسە”.

ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیهان لە هەولێر وتی، “پێویستە هەموو ئەو درۆیانە لە ژیانمان بسڕینەوە کە ڕێگەمان لێدەگرێت لە پێکەوەژیان و هێزی خراپەکاریی تاو دەدات”.

پاپا وتیشی، “برینی گەورە بەهۆی توندوتیژییەکانەوە لەسەر جەستەمان دروستبووە و کاتی زۆری دەوێت تا هەموومان پێکەوە ئەو برینانە ساڕێژ بکەین”.

بابەتی پێشتر

وردەكاری هاتنی نەسر حەریری، نەیاری كورد بۆ هەولێر و دواتر چی وتووە؟

بابەتی دواتر

بەم نرخەی ئێستای نەوت حكومەتی هەرێم دەتوانێت موچە بەبێ لێبڕین دابەش بكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی زێڕ دابەزی

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای زێڕ بەرزبووەوە و ژمارەی پێوانەیی لە مێژوودا تۆمارکرد، ئەمڕۆ بەهاکەی دابەزی…
Total
0
Share