خشتەیەکی ئەمریکی: عێراق %0.3ی ڕووبەری وڵاتانی جیهانی گرتووە

پێگەی ئەمریکیی Worldometer ڕوبەری وڵاتانی جیهانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە عێراق لەسەر ئاستی جیهان %0.3ی ڕوبەری وڵاتانی گرتووە.

بەپێی ئەو خشتەیەی پێگە ئەمریکییەکە بڵاویکردووەتەوە، “عێراق پلەی 59یەمین وڵاتی گرتووە لەکۆی 239 وڵاتی جیهان لەڕووی ڕووبەرەوە و کۆی ڕوبەرەکەی %0.3ی ڕوبەری وڵاتانە لە جیهاندا”.

پێگە ئەمریکییەکە ئاشکرای کردووە، “کۆی ڕوبەری عێراق 438.317 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە کە دەکاتە 169.235 میل”.

لە وڵاتە عەرەبییەکاندا عێراق نۆیەمین وڵاتە لەڕووی ڕوبەرەوە دوای هەریەکە لە جەزائیر بە ڕێژەی %1.6ی ڕوبەری وڵاتان لە جیهاندا، پاشان سعودیە بە ڕێژەی %1.4ی ڕوبەری وڵاتانی جیهان، سودان بە %1.2، لیبیا %1.2، میسر %0.7 ، سۆماڵ %0.4، یەمەن %0.4 هەروەها مەغریب بە %0.3ی ڕوبەری وڵاتان لە جیهاندا.

بەڵام لەسەر ئاستی جیهان ڕوسیا یەکەم وڵاتە لەڕووی ڕوبەرەوە بە ڕێژەی %11ی ڕوبەری وڵاتان لەجیهاندا، چین بە پلەی دووەمدا دێت بەڕێژەی %6.3ی ڕوبەری وڵاتان لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێكی حكومی لە ماڵی پەرلەمانتارێكدا خۆی كوشت

بابەتی دواتر

چوار ڕوبەڕوبوونەوە لەنێو یاری دێربی و پێکهاتە چاوەڕوانکراوەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share