سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: چاوەڕێی نووسراوی خەرجکردنی مووچەین

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕوانی نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتە بۆ رادەستکردنی داهاتی نانەوتی.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی هەشت ئامادەیە و چاوەڕێی نووسراوی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقن بۆ ناردنی مووچەی ئەو مانگە.

وتیشی، ئەمڕۆ یان سبەی نووسراوەکەیان بەدەستدەگات و دواتر، راستەوخۆ 120 ملیار دینارەکە رادەستی بەغداد دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان: هەر رۆژنامەنووسێک بووەتە ئەندامی رۆژنامەنووسانی عێراق دەبێت لای ئێمە دەستلەکاربکێشێتەوە

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئاگاداری ئەو رۆژنامەنووسانە دەکاتەوە بەبێ ئاگادارکردنەوە بوونەتە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق بە زووترین کات…
Total
0
Share