ئەمڕۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بارسا دەستپێدەکات

لاپۆرتا و فۆنت و فریشا، سێ کاندیدی سەرەکی بۆ پۆستی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە

ئەمڕۆ، یەکشەممە لە شەش بنکەی دەنگدان هەڵبژاردنەکانی پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە دەستپێدەکات.

ناوچەی ڤۆتانتێس لەناو شاری بەرشلۆنە 78.987 دەنگی لێدەدرێت و گەورەترین بنکەی دەنگدانە، بنکەکانی دیکەش لە سێ هەزار دەنگەوە بۆ 700 دەنگی لێدەدرێت.

سێ کاندیدی سەرەکی بۆ پۆستی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە پێکهاتوون لە، خوان لاپۆرتا، تۆنی فریشا، ڤیکتۆر فۆنت و هەر یەکێک لەم کەسایەتیانە بیروبۆچوون و پلانێکی جیاوازیان هەیە.

لاپۆرتا و فریشا بەڵێنی کڕینی کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند دەدەن، لە بەرانبەردا فۆنت پێی وایە ئەم هەوڵە بێسوودە و بارودۆخی دارایی یانەکە وا دەخوازێت پشت بە لاوانی لاماسیا ببەسترێت.

بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کەتەلۆنیا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە

دوو سەرۆکی ناوبراو “لاپۆرتا و فریشا” لە پلانیاندا قەرزی زیادە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ لە بانکەکان بکرێت، بەڵام فۆنت بە پێچەوانەوە بیردەکاتەوە لە ڕووی داراییەوە زیاتر برەو بە گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بدات.

بەبۆچوونی میدیاکان، کێبڕکێی سەرەکی لە نێوان خوان لاپۆرتا و ڤیکتۆر فۆنت دەبێت، تۆنی فریشا بەوپێیەی لە پێشوودا ئەندامی ئەنجومەنی ئیدارەی لاپۆرتا بووە پێناچێت لەناو هاوکێشەکەدا جێگەی ببێتەوە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

بەغداد.. دوو تەقینەوە ئەنجامدران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپی دڵی لای مەدریدە

كیلیان مباپی هێرشبەری فەرەنسی هێشتا دڵی لای ڕیاڵ مەدریدە و لە نوێترین لێدوانیدا باس لە پەیوەندییەكانی خۆی و…
Total
0
Share