کوڕەکەی مارادۆنا: تکایە، باوکم بە مێسی مەشوبهێنن

دیێگۆ سیناگرا، کوڕی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی ئەرجەنتین، داوا لە هاندەرانی وڵاتەکەی دەکات باوکی بە لیۆ مێسی نەشوبهێنن.

مارادۆنای کوڕ بە “ڕادیۆ ماتری”ی ئەرجەنتینی ڕاگەیاندووە، کە دوای شکستی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر بە سعوودیە تێکشکاوە و لە خەمباریدا ناتوانێت وەسفی دۆخەکە بکات.

لەبارەی بەراوردکردنی ناوی باوکی بە مێسی، وتوویەتی، “دۆڕاندنەکەی ئەرجەنتین تێکیشکاندم، باوەڕناکەم بە سعوودیە دۆڕاوین و ئەو ئەنجامە ڕوویداوە، پێموایە ئەو کەسانەی بەراوردی نێوان باوکم و مێسی دەکەن ئەو کەسانەن کە تۆپی پێ نابینن و هیچی لێ تێناگەن ، چونکە ئێمە باسی دوو هەسارەی جیاواز دەکەین، ناشمەوێت ڕەخنە لە مێسی بگرم.”

هەروەها دەڵێت، “هەندێکجار هەڵبژاردە گەورەکان بەرامبەر بە بچووکەکان دەدۆڕێن، پێموانییە ئەرجەنتین بەرامبەر سعوودیە شڵەژاو و سەرکێش بووە، بەڵکو ترسنۆک بوون، تۆپی پێ بەم جۆرەیە، ئەگەر کۆتایی بە ڕکابەرەکەت نەهێنیت، ئەگەرچی ڕکابەر بچووکترین پێکهاتەش بێت فریای ئەوە دەکەوێت لێتبدات.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ له‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگه‌وه‌ نزیکه‌ و بیر له‌ نازناوه‌که‌ ناکاته‌وه‌ !

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی، جوزێ مۆرینیۆ ئاستێکی ناوازه‌ی پێشکه‌شکردووه‌ و سه‌ره‌ڕای نزیکبوونه‌وه‌ی له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ،…
Total
0
Share