پەرلەمانی تورکیا ڕەزامەندی دەربڕی له‌سه‌ر مانەوەی هێزەکانی وڵاته‌كه‌ی لە سوریا و عێراق

پەرلەمانی تورکیا، ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەم، ڕەزامەندی لەسەر داوایەکی ئەردۆغان دەربڕی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی سوپای تورکیا لە دەرەوەی وڵاتەکەی لەپێناو ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو هێرشانەی کە لەلایەن “گروپە تیرۆریستییەکان”ەوە لە عێراق و سوریا هەڕەشەیە لەسەریان.

ئه‌نجومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا، داواکارییەکی سەرۆککۆماری وڵاتەکەی بۆ “درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و سوریا بە لەبەرچاوگرتنی مانەوەی مەترسییەکانی ئەو گروپە تیرۆریستییانە لەسەر وڵاتەکەی لە هەریەکە لە عێراق و سوریا” پەسەند کرد و بەپێی داواکارییەکی ئەردۆغان ماوەی مانەوەی سوپای تورکیا بۆ ساڵێک درێژکرایەوە.
پەسەندکردنی ئەو داواکارییەی ئەردۆغان لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە لە بەرواری 30ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە دەستپێدەکات بۆ ماوەی ساڵێک، بەوپێیەش تاوەکو 30ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021 هێزەکانی تورکیا لە عێراق و سوریا ئۆپراسیۆنەکانیان بەردەوامی دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە لە 8ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019دا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد کە ڕەزامەندی لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و سوریا بدات، پەرلەمانیش ڕەزامەندی لەسەردا بڕیارەکەش لە 30ی تشرینی یەکەمی 2019 بۆ 30ی تشرینی یەکەمی 2020 ماوەکەی درێژکردەوە.
بابەتی پێشتر

داوای باشتركردنی پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكرێت

بابەتی دواتر

بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لەبارەی پێوەری ئاوەوە هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلی کۆپتەرێکیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ڕوداوەکە لە گەشتێکی سەربازییدا بووە و سەرنشینەکانی…
Total
0
Share