سویسرا.. ڕاپرسییەك قەدەغەكردنی پەچە یەكلایی دەكاتەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی ئازار، ڕاپرسییەك لە سویسرا دەكرێت لەبارەی قەدەغەكردنی پەچە و نیقاب لە شوێنە گشتییەكاندا.

ڕاپرسییەكە گشتییە و لە مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵەوە حكومەت داوای كردووە و ئامادەكاری بۆكراوە.

ئامانج لەو ڕاپرسییەی سویسراییەكان، قەدەغەكردنی پۆشینی پەچە و نیقابە لە چێشتخانە و شوێنە گشتییەكاندا، بەجۆرێك كە تەنها لەناو پەرستگەكاندا نیقاب و پەچە بپۆشرێن، یاخود لەبەر هۆكاری تەندروستی یان بۆ پەیڕەوكردنی “نەریتی ناوخۆیی”.

ژمارەی دانیشتووانی سویسرا 8.6 ملیۆن كەسە و ڕێژەی مسوڵمانان لەسەدا پێنجە. وۆڵتەر وبمان، ئەندامی پارتی گەلی سویسرا لە پەرلەمان و سەرۆكی لیژنەی ڕاپرسییەكە دەڵێت، “نەریتی ئێمەی سویسرایی نییە ڕووخسارمان دابپۆشین، ئەمەش نیشانەی ئازادییە بنەڕەتییەكانمانە.”

بەگوێرەی ڕاپرسییە بەراییەكان كە بەر لە ڕاپرسییە گشتییەكەی ئەمڕۆ كراون، زۆرینەی سویسراییەكان پشتیوانی لە قەدەغەكردنی پەچە و نیقاب دەكەن بەجۆرێك بكرێت بە یاسا. بەڵام حكومەتی سویسرا پرسی پەچە بە دیاردەیەكی لاوەكی ئەژماردەكات و پێی وایە قەدەغەكردنی زیان بە كەرتی گەشتوگوزاری سویسرا دەگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆرۆنا.. ژمارەی چاكبوونەوە لە جیهاندا 27 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان دوای توشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌،…
Total
0
Share