سوپای میانمار بە کۆمەڵکوژكردنی دەیان مەدەنی تۆمەتباردەکرێت

لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەوانی، کە لەکەناڵی بی بی سی بڵاوکراوەتەوە، سوپای میانمار بە ‏کۆمەڵکوژیی خەڵکانی مەدەنی تۆمەتباردەكات و لەهەندێک حاڵەتدا “ئەشکەنجەدان تا ‏مردن”ی لەگەڵ کەسانی مەدەنی بەکارهێناوە.‏

بەپێی قسەی شایەتحاڵان، کە قسەیان بۆ لێکۆڵینەوەکە کردووە، لە ئەمساڵدا سوپا 40 کەسی ‏کۆمەڵکوژکردووە و ئەو کەسانەشی کە کوژراون کەسانی مەدەنی بوون.‏

بەپێی وتەی شایەتحاڵان، لە گوندێک بەناوی “کانی” لە میانمار، سوپا خەڵکەکەی ‏کۆکردووەتەوە و ژن و منداڵی جیاکردووەتەوە و پیاوەکانی کوشتووە.‏

لە هەوڵی کودەتاکەی ئەمساڵدا، کە بووە هۆی ڕوخانی حکومەتەکەی ئانگ سان سوچی، ‏سوپای میانمار بەرامبەر بە کەسانی مەدەنی توندوتیژی و کۆمەڵکوژیی بەکارهێناوە.‏

شایەتحاڵان لە گوندی “یین” لە میانمار، قسەیان لە لێکۆڵینەوەکەدا کردووە و دەڵێن، سوپا ‏لەو گوندە 12 پیاوی ئەشکەنجەداوە و لێیداون هەتا مردوون، بەجۆرێک ئەو پیاوانەیان بە ‏دەستبەستراوی سەرەوژێر هەڵواسیوە تا مردوون”.‏

ژنێک لە لێکۆڵینەوەکەدا قسەدەکات و دەڵێت، “سوپا هاواری بەسەر ئێمەدا دەکرد کە ئایا ‏مێردەکانمان لەناو ئەم کەسانەدایە؟، ئەگەر هەیە ئەوا نزای کۆتاییان بۆ بخوێنن، ئێمەش ‏نەماندەتوانی سەیری دیمەنەکە بکەین و لەبەردەمماندا ئەشکەنجە دەدران”.‏

شەڕی نێوان سوپای میانمار و گروپە ئۆپۆزسیۆنە ناوچەییەکان بەردەوامیی هەیە و سوپا ‏دەیەوێت لەڕێگای نیشاندانی هێز و توندوتیژییەوە، گروپەکان بترسێنێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گروپی جی7 بەڵێنیاندا یەک ملیار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا ببەخشنە وڵاتانی هەژار

كۆبوونەوەی لوتكەی سەرانی حەوت وڵاتە پیشەسازییەكەی جیهان، كە لە بەریتانیا بەڕێوەچوو كۆتاییهات، سەرۆكی ئەمریكاش ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی …
Total
0
Share