حكومەتی هەرێم: هەموو ژمارە و داتاكانی تایبەت بە داهات و خەرجی پێشكەش بە بەغداد كراون

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، “هەموو ژمارە و داتاكانی تایبەت بە داهات وخەرجیی نەوتی و نانەوتی و تۆماری بایۆمەتریی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانمان پێشكەش بە بەغداد كردووە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 6ی ئازار، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ژمارە و داتاكانی تایبەت بە داهات وخەرجیی نەوتی و نانەوتی و تۆماری بایۆمەتریی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی پێشكەش بە بەغداد كردووە”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لەکاتێکدا پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021، لە دوایین قۆناغەکانییەتی، دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بە گشت پابەندییەکانی دووپات دەکاتەوە و بڕوای بە شەفافیەت هەیە وەک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتدا هاتووە”.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو، “حكومەتی هەرێم بە نوسراوی ژمارە (7-تایبەت) لە 1-2-2021، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە لە هەموو وردەكارییەكانی پەیوەست بە پرۆسە و داهات و خەرجییە نەوتییەكان (پشتبەست بە ڕاپۆرتی وردبینی و پێداچوونەوەی كۆمپانیای دیلۆیتی نێودەوڵەتیی) سەرەڕای ناردنی ژمارەکانی پەیوەست بە سەرچاوەکانی داهاتی نانەوتی و دەروازە سنوورییەکان و بڕی داھاتەکانیان پشتبەست بە بەیانی دارایی ساڵانەی وەزارەتی دارایی وئابووری ھەرێم”.

ئاشكراشیكردووە، “ئەمە سەرەڕای ناردنی خشتەی ژمارە و زانیاریی تایبەت بە موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، پشتبەست بە پڕۆگرامی تۆماری بایۆمەتری”.

“حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەمیشە جەخت لەسەر پابەندبوون بە پڕەنسیپی شەفافیەت دەكاتەوە لەبارەی ئاشكراكردنی داهاتی نەوتی و نانەوتیی خۆی، بۆ ڕای گشتی و حکومەتی فیدڕاڵ، تا ئێستاش بە نوسراوی فەرمی وەڵامی وردی هەموو پرسیارەکانی ھەردوو وەزارەتی دارایی و نەوتی عێراق و ھەروەھا لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی داوەتەوە”، وەك وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژەی پێكردووە.

ئەوەشی وتووە، “هاوكات ھەرێم جارێکی تر، ئامادەیی خۆیشی دووپات دەكاتەوە بۆ ڕوونكردنەوەی هەر پرسیارێكی دیکەی پەیوەست بەم بابەتەوە، بۆلادانی هەموو ئەو تەمومژیانەی كاریگەرییان بەسەر ڕێڕەوی لێكگەیشتن و ڕێككەوتنی نێوان هەردوولا دەبێت”.

بابەتی پێشتر

ئەوقافی هەولێر: پێغەمبەر فێریکردووین بەڕێزبین لەگەڵ غەیرە موسڵمان

بابەتی دواتر

حەسەن ڕۆحانی: یەکپارچەیی و ئارامی عێراق ئەولەویەتی ئێرانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كان بە‌ ڕووی هە‌ر فڕۆكە‌یە‌كدا دابخات كە پە‌نابە‌ران دیپۆرتدە‌كەنەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ لە‌كە‌یسی پە‌نابە‌رانی بە‌ریتانیادا دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كانی هەرێم بە‌ ڕووی ھە‌ر…
Total
0
Share