دوو كەس بە تۆمەتی سوتاندنی شاخی گۆیژە دەستگیركران

بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، لەلایەن هێزەكانیانەوە دوو كەس وەك تۆمەتباری ڕوداوی ئاگركەوتنەوەكەی شاخی گۆیژە دەستگیركراون.

ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەرێوبەری پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دوو كەس بەتۆمەتی سووتاندنی سنەوبەرەكانی شاخی گۆیژە و ڕوداوی ئاگرەكەی ئەمدواییەی شاخەكە دەستگیركراون و دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە”.

لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دوو “تۆمەتبار”ە بەردەوامە، وەك بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد.

لەلایەكی دیكەوە لە ڕاگەیەندراوێكدا، پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “پاش ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ (3 له‌سه‌ر 4ی‌ 2020/9) به‌شێك له‌ دره‌خته‌كانی‌ شاخی‌ گۆیژه‌ سوتان، به‌ڕێو‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پاڕێزگای‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ ده‌ستپێكرد به‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌نجامده‌رانی‌، پاش به‌دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی‌ ورد و وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا ڕۆژی‌ (2020/10/3) دوو تۆمه‌تبار به‌ تۆمه‌تی‌ سوتاندنی‌ دره‌خته‌كانی‌ شاخی‌ گۆیژه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیر بكرێن”.

پۆلیسی سلێمانیی ئەوەشی وتووە، “هه‌ردوو تۆمه‌تبار (د، ح، ع) له‌دایكبووی‌ 1993 و (ه، ع، ا) له‌دایكبووی‌ 1990، له‌ به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیانناوه‌ به ‌تاوانه‌كه‌یاندا و له‌ئێستادا به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ (10/ژینگه‌) ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن”.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی عێراق: دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەندە بە پەسەندکردنی یاسای وەرگرتنی قەرز

بابەتی دواتر

داوا دەكرێت دان بە سەربەخۆیی قەرەباغ-دا بنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share