بافڵ تاڵەبانی: بەڵێن دەدەین یەكێتی نوێ یەكێتییەك بێت بۆ بەدەمەوەچوونی داخوازییەكانی خەڵك و باشتركردنی ژیانیان

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێكی بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی بەهاری 1991ی گەلی كوردستانەوە بڵاوكردەوە.

لە پەیامەكەیدا هاوسەرۆكی یەكێتی دەڵێت، “راپەڕینە مێژووییەكەی گەلی كورد بەرھەمی بڵێسەی بەتینی مەشخەڵی شۆڕشی نوێ بوو، کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەپشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پریشکەکەیان بڵێسەدارترکرد.”

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە “وەك چۆن لە ڕابردوودا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەخشەدانەر و بزوێنەری راپەڕین بوو، بەڵێن دەدەین یەكێتی نوێ یەكێتییەك بێت بۆ بەدەمەوەچوونی داخوازییە ڕەواكانی خەڵك و باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان. بەمەش رۆحی شەهیدانمان ئارام دەكەین.”

 

دەقی پەیامەكە:-

راپەڕینە مێژووییەكەی گەلی كورد بەرھەمی بڵێسەی بەتینی مەشخەڵی شۆڕشی نوێ بوو، کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەپشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پریشکەکەیان بڵێسەدارترکرد.

راپەڕین بۆ ئێمە پەیامێکی بەردەوامە و خەباتێکی نوێی سەردەمیانەیە بۆ ئاوەدانی، خۆشگوزەرانی و باشترکردنیخزمەتگوزارییەکان. راستکردنەوەی ھەڵە و کەموکوڕییەکان، کۆششی بەردەوام و هەوڵی بێوچانمان بۆ حکومڕانییەکی باشتر، راپەڕین و ئامانجەكانی مانادارتر دەكات.

وەك چۆن لە ڕابردوودا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەخشەدانەر و بزوێنەری راپەڕین بوو، بەڵێن دەدەین یەكێتی نوێ یەكێتییەك بێت بۆ بەدەمەوەچوونی داخوازییە ڕەواكانی خەڵك و باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان. بەمەش رۆحی شەهیدانمان ئارام دەكەین.

سڵاو لە رۆحی بەرزەفڕی شەهیدانی راپەڕین و سەرجەم شەهیدانی كوردستان و كەسوكارە سەربەرزەكانیان

سڵاو لە خەڵکی قارەمانی دەڤەری راپەڕین و كۆمەڵانی دڵسۆز و خۆڕاگری كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكانمان.

 

بافڵ تاڵەبانی

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پێشتر

هەرێمی كوردستان.. 269 كەسی تر توشی كۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

كرێكارانی خانەنشینبوو موچەیان پێدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی دەربەندیخان داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویكردووەتەوە، بارهەڵگرێك لەو دیو تونێڵی دەربەندیخان كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە بارهەڵگرێكی دیكەدا لە…
Total
0
Share