كازمی پەیامی پێشوازیكردنی لە پاپا بڵاوكردەوە

مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، كەمێك لەمەوبەر پەیامێكی لەڕێگەی تویتەرەوە بۆ پێشوازیكردن لە سەردانی پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق بڵاوكردەوە.

لە پەیامەكەیدا كازمی دەڵێت، “بەوپەڕی خۆشەویستی و ئاشتییەوە، عێراق بە گەل و حكومەتەوە پێشوازی لە قوداسی پاپا فرەنسیس دەكات.”

ڕاشیگەیاندووە، “عێراق دەیەوێت جەختبكاتەوە لە قووڵیی ئەو پەیوەندییە مرۆییانەی كە وڵاتی نێوان دوو ڕووبار وێستگەی مێژووییان بوو وەك وێستگەی بەیەكگەیشتنی ئایینەكان و بیر و بەها مرۆییە هاوبەشەكان دەمێنێتەوە.”

 

دەقی پەیامەكەی كازمی:-

“بەوپەڕی خۆشەویستی و ئاشتییەوە، عێراق بە گەل و حكومەتەوە پێشوازی لە قوداسی پاپا فرەنسیس دەكات، بۆ ئەوەی جەختبكاتەوە لە قووڵیی ئەو پەیوەندییە مرۆییانەی كە وڵاتی نێوان دوو ڕووبار وێستگەی مێژووییان بوو، ئێستاش هەروایە و هەر بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە، وێستگەیەك بۆ بەیەكگەیشتنی ئایینەكان و بیر و بەها مرۆییە هاوبەشەكان.

قوداسی پاپا بەخێربێت بۆ خاكی سۆمەر و بابل و ئاشوور و پێغەمبەران و پیاوچاكان.”

بابەتی پێشتر

داعش سێ ژنە میدیاكاری كوشت

بابەتی دواتر

پارما 1-2 ئینتەرمیلان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share