داعش سێ ژنە میدیاكاری كوشت

ڕێكخراوی داعش لە ئەفغانستان، بەرپرسیاریەتی كوشتنی سێ ژنە میدیاكاری لەئەستۆگرت.

سێ ژنی ئەفغانی كە لە كەناڵێكی تەلەڤیزیۆنیی وڵاتەكەیاندا كاریانكردووە، لەلایەن چەكدارانی ڕێكخراوی داعشەوە كوژران.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە، ڕێكخراوی داعش لە فغانستان ڕایگەیاند كە چەكدارەكانی ئەو سێ ژنەیان كوشتووە.

بەگوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ، ئەو سێ ژنە میدیاكارە بە دەستڕێژی گولە كوژراون و لە دوو ڕوداوی جیاوازدا لە جەلال ئاباد لە خۆرهەڵاتی ئەفغانستان و لەكاتی گەڕانەوەیان لە شوێنی كارەكانیانەوە بۆ ماڵەكانیان، هێرشیان كراوەتەسەر و كوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکا بۆ ئەکسیۆس: یان بەم زووانە ڕێککەوتن دەکرێت یان بە بۆردومان ئێران وێران دەکەین

بەرپرسێکی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، یان بەم زووانە ڕێکدەکەون، یان بەشێوەیەک بۆردومانتان دەکەین، وڵاتەکەتان وێران…
Total
0
Share