(ڤیدیۆ) مۆدریچ دوای کلاسیکۆ چی بە پیکێ وت؟

لوکا مۆدریچی کرواتی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، دوای کۆتاییهاتنی کلاسیکۆ گفتوگۆیەکی دۆستانەی گاڵتەئامێز لەگەڵ جێرارد پیکێی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە ئەنجامدەدات.

بەهۆی پێکانەوە پیکێ نەیتوانی بەشداری کلاسیکۆ بکات، یانەی شاهانەی مەدرید بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنا، بەڵام ستافی یانە کەتەلۆنیەکە “بەرشلۆنە” ڕەخنەی توندیان لە ئاستی جیل مانزانۆی ناوبژیوان هەبوو، پێیان وابوو ناوبراو پەناڵتییەکی بۆ ئەژمارنەکردوون و چەندین هەڵەی دیکەی ئەنجامداوە، کە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکە هەبووە.

کامێرای ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، ڕاستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە جێرارد پیکێ دێتە نێو یاریگا و لەگەڵ چەند یاریزانێکی ڕیاڵ تەوقە دەکات و ڕووە و جیل مانزانۆی ناوبژیوان هەنگاو دەنێت، تاوەکو ڕەخنەی ئاڕاستەبکات.

https://twitter.com/Iukajr/status/1381002066546450433

لەم نێوەندەدا لەگەڵ لوکا مۆدریچ چاویان بەیەکدی دەکەوێت و مۆدریچ دەڵێت، ” دەچیت بۆ ڕەخنەگرتن لە ناوبژیوان!”.

پیکێ لە وەڵامدا دەڵێت، ” ئەی پیاو چوار خولەک بۆ کاتی زیادکراو؟!” لە وەڵامدا لوکا دەڵێت، ” تۆ چەندت دەوێت؟!”.

بەپێی زانیاریەکانی ئێزگەی کادینا سێر، دوای یارییەکە پیکێ بەهەر شێوەیەک بێت ڕەخنەی خۆی ئاڕاستەی مانزانۆ کردووە، بۆیە ناوبژیوان لە ڕێڕەوی چوونەدەرەوەی یاریگا کارتی زەردی بەڕوویدا بەرزکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

یەكەم كاروانی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

بابەتی دواتر

نرخی دراوەكان.. دۆلار بە بەرزی ماوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، به‌رشلۆنه‌ و ڕێدبوڵ سالزبۆرگ‌ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا. له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا…
Total
0
Share