مان سیتی چامپیۆنزلیگی داگیرکردووە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) خەڵاتەکانی هەفتانەی چامپیۆنزلیگی ئاشکراکرد، زۆرینەشیان بۆ یاریزانانی یانەی مانچستەر سیتی بوون.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، گۆڵە تۆمارکراوەکەی ڕۆدریگۆ هێرناندێز “ڕۆدری” بەرامبەر بە بایرن میونشن، وەک جوانترین گۆڵی هەفتە دەستنیشانکردووە.

هەروەها خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم هەفتەیەی خولە ئەوروپییەکەی بەخشیوە بە جۆن ستۆنز، بەرگریکاری ئینگلیزی هەمان یانە.

لە پێکهاتەی باشترینەکانی هەفتەشدا، پێنج یاریزانی “سیتیزنس” بوونیان هەیە.

پێکهاتەکە بەم جۆرەیە:

گۆڵپارێز: تیبۆ کۆرتوا

بەرگریکار: جۆن ستۆنز، ڕوبن دیاس، باستۆنی، ئالابا. کایەر

ناوەند: بن ناسڕ، ڕۆدری

هێرشبەر: ڤینیسیۆز جونیۆر، ئێرلینگ هالاند، بێرناردۆ سیلڤا

لە یارییەکانی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بایرن میونشنی ئەڵمانی کوتا بە زەویدا، ئەنجامەکە کاریگەری لەسەر ڕێژەی دەنگەکان هەبووە.

بابەتی پێشتر

دەزانن بۆچی کەس ناوی حکومەتەکەی ناهێنێت؟

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی رۆژی جەژنەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share