هێزەکانی کۆماندۆ لە سنووری گەرمیان کۆمەڵێک حەشارگەی داعش خاپوور دەکەن

هێزەکانی كۆماندۆی كوردستان رێگری لە دروستكردنی کۆمەڵێک حەشارگەی نوێی تـ.ـیرۆریستانی د.ا.عـ.ـش لە ناوچەكانی سنووری گەرمیان كرد و سەرجەمیان خاپوورکران و تەقێنرانەوە.

راگەیاندنی هێزەکانی کۆماندۆ کوردستان بڵاویکردەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی شوباتی ،2026 فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بە هەماهەنگیی فەوجی كەركوكی دژەتیرۆری عێراق، هەروەها فڕۆكە و هێزەكانی هاوپەیمانان، بە هاوبەشیی تیمێكی تایبەتیی هێزەكانی فەڕەنسا، ئۆپراسیۆنێكیان بۆ ناوچەكانی سنووری پەلكانە، دوراجی و بەرزاییەكانی ئەو سنوورە ئەنجامدا.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی سوریا و رۆژئاوای كوردستان، پاش دەستخستنی زانیاریی وردی هەواڵگری كۆماندۆی كوردستان، كە ژمارەیەک لە تیرۆریستانی د.ا.عـ.ـش لە سنووری ناوچەی پەلكانە، دوراجی و دەوروبەری خەریكی جموجوڵ و دروستكردنی حەشارگەی نوێبوون تا ببنە مەترسی بۆ سەر خەڵكی ناوچەكە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوشانی هێزەكانی بەشدار لە ئۆپراسیۆنەکە، توانیان دەیان كیلۆمەتری چوارگۆشە لە سنوورەكە كێوماڵ بكەن و شوێنپێی تیرۆریستان هەڵگیرایەوە و چەند حەشارگەیەک لەلایەن تیمی (E.O.D)  كۆماندۆوە تەقێنرایەوە و سەرجەمیان خاپوركران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رووداوێكی هاتوچۆ لە گەرمیان گیانلەدەستدانی شۆفێرێكی لێكەوتەوە

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە گەرمیان شۆفێرێك گیانیلەدەستدا هاتوچۆی ناوچەكە دەڵێت، لەكاتی پێچكردنەوەدا كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند،…
Total
0
Share