(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە ڕیمۆنتادای بەسەر ئیشبیلیەدا کرد و بلیتی فاینەڵی جامی شای بڕی

بەرشلۆنە بە بردنەوەی لە ئیشبیلیە، گەیشتە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا

ئەمشەو، چوارشەممە یانەی بەرشلۆنە یاری گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیای بەرانبەر ئیشبیلیە ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نو میوانداری ئیشبیلیەی کرد و 90 خولەکی یاسایی یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی کەتەلۆنیەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 12 و 93 لەلایەن عوسمان دیمبیلێی هێرشبەری فەرەنسی و  جێرارد پیکێی بەرگریکارەوە تۆمارکران.

سەرەڕای ئەوەی ئەستێرەکانی کومان توانیان بردنەوە تۆماربکەن، بەڵام ئەنجامی کۆتایی یاریی چوون و گەڕانەوە (2-2) بوو، بۆیە پەنا بۆ کاتی زیادکراوبرا.

https://streamable.com/op49cl

لە کاتە زیادکراوەکاندا مارتن برەیزوایت لە خولەکی 95 گۆڵی سێیەم و یەکلاکەرەوەی تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی (3-0) کۆتاییهات،

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە ململانێی قۆناغی نیوەی کۆتایی (3-2) یەکلاییکردەوە و بلیتی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیای بۆ وەرزی 2020/2021 بڕی.

بابەتی پێشتر

مادەكەی پێدەفرۆشن و بۆ سێكسیش بەكاریدەهێنن

بابەتی دواتر

لیل 2-0 مارسیلیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share