پیلێ دیسانەوە دۆخی تەندروستی تێکچووە

ئیدسۆن ئارانتێس دی ناشیمێنتۆی ناسراو بە “پیلێ”، ئەفسانەی بەڕازیل و مێژوویی تۆپی پێ دیسانەوە دۆخی تەندروستی تێکچووە و لە نەخۆشخانەی “ئالبێرت ئەنیشتاین” لە ساوپاولۆ خەوێندراوە.

نەخۆشخانەکە ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ئەفسانەکەوە بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، “لە ساڵی 2021وە پیلێ دووچاری شێرپەنجەی کۆڵۆن بووە و دووبارە هەڵسەنگاندنمان بۆ چارەسەرە کیمیاییەکانی کردووە، لە ئێستادا بە پێویستمان زانیوە چاودێری ورد و زیاتری بکەن، چونکە ناوبراو دووچاری شکستبووە لە پرۆسەی چارەسەرکردندا و گورچیلە و دڵی سست بووە.”

پیلێی تەمەن 82 ساڵ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پیرۆزبایی سەرکەوتنی مۆندیالی لە ئەرجەنتین و بە تایبەت لە لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەو وڵاتەکرد، لە هەمان کاتدا ستایشی توانا ناوازەکەی کیلیان مباپێی کرد و بە باشترین وەسفیکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی و ئاتالانتا براوه‌ی هه‌فته‌ی حه‌وته‌م و لووتکه‌ی کالچیۆ بوون

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی له‌ میلانی برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی…
Total
0
Share