وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكردووە، لەسەر دزیكردن كەسێكیان دەستگیركردووە كە پێشتریش بە هەمان هۆكار سزا دراوە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازار، ڕایگەیاندووە، “بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ن.ی.ع) تەمەن (19 ساڵ) دەستگیرکردووە، کە بەپێی مادە (443) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە”.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، “تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، پێشتریش چەندین جار دزی کردووە و دەستگیرکراوە، بەڵام پاش تەواوبوونی ماوەی سزادانەکەی، ئازادکراوە، کەچی دواتر دیسان دەستی بە دزیکردن کردووەتەوە”.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، كەسی تۆمەتبار بەند کراوە”.