هازارد مەدریدێستای تووشی دڵەڕاوکێ کردووە

ئیدین هازارد تاوەکو ئێستا بەشداری یەکەی مەشقوڕاهێنانەکانی نەکردووەتەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید مەشقە ئامادەکاریەکانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دێربی بەرانبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید دەستپێکردووە، بەڵام هازارد بەشداری نەکردووە.

زنجیرە ڕاهێنانەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دێربی مەدرید لەلایەن زینەدین زێدانەوە دەستیپێکردووە، بۆ ئەم یارییە تەنها بردنەوە دادی مێرەنگیەکان دەدات و دۆڕاندن لە چنینەوەی نازناوی ئەم وەرزە بێهیوایان دەکات، لەبەرئەوەیە لەژێر دروشمی “تەنها بردنەوە” بەرانبەر ئەستێرەکانی سیمیۆنی دەوەستنەوە لە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ.

یاریزانە پێکراوەکان هەندێکیان بۆ ئەم ڕوبەڕوبوونەوە ئاگرینە گەڕاونەتەوە، ئیدێر میلیتاو بەشداری یەکەی مەشقەکانی کردووەتەوە، ڕامۆس نزیکبووەتەوە، بەڵام ئەوەی گومانی دروستکردووە ئیدین هازاردی بەلجیکیە.

ئەستێرەکەی بەلجیکا لە سێی شوباتی 2021 دووچاری پێکان هات، پێشبینی دەکرا لە ماوەی سێ هەفتە بۆ مانگێکدا بگەرێتەوە، بەڵام قۆناغی چارەسەر بە ئاڕاستەیەکی دروست نەڕۆیشتووە و سەرەڕای ئەوەی مانگێک بەسەر پێکانەکەیدا تێپەڕیوە هێشتا بەشداری مەشقە ئامادەکاریەکانی بۆ دێربی مەدرید نەکردووە.

هازارد لە وادەی دیاریکراودا نەیتوانیوە قۆناغی چارەسەر تێپەڕبکات

هازارد لەم وەرزەدا تەنها 13 یاری بەدرێسی لۆس بلانکۆسەوە ئەنجامداوە، تەنها سێ گۆڵی تۆمارکردووە و هیچ گۆڵێکی نەڕەخساندووە.

ڕۆژنامەی ئاس نوسیویەتی، زێدان بەهیوابووە لە یاری دێربی مەدرید پشت بەتواناکانی هازارد ببەستێت، بەتایبەت لەم بارودۆخەدا کە پێکهاتەی هێرشبەری یانەکە دووچاری نەزۆکی بووە و ڕێژەی تۆمارکردنی گۆڵیان دابەزیوە.

بابەتی پێشتر

کومان: پێویستە بەرانبەر ئیشبیلیە لە یاری یەکەم باشتربین

بابەتی دواتر

هەولێر.. كەسێك لەسەر "دزیكردن" دەستگیركرا كە پێشتر بە هەمان تاوان سزا دراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاریس تووشی قەیرانی فرۆشتن بووە

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لەبواری فرۆشتندا دووچاری ئاستەنگی بووە، بەوهۆیەوە پڕۆسەی کڕینی یاریزانان لە یانەکە پەکیکەوتووە. ڕۆژنامەی…
زیاتر ببینە

سیبایۆس.. هەموو شتێک، یان هیچ

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەبەردەم بەهێزترین تاقیکردنەوەی وەرزی 2022/2023دایە، دانی سیبایۆس ناچارە کەلێنی پێکانی لوکا مۆدریچ پڕبکاتەوە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share