گەر بە نیازی لە 8ی مارسدا دیاری بە ژنان ببەخشیت خۆت لەم بابەتانە بەدوور بگرە

لە 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان نزیك دەبینەوە، پزیشكێكی دەروونی خراپترین دیاری لەو ڕۆژەدا دیاری كردووە كە داوا دەكات پیاوان لێی دوور بكەونەوە.

جولیا كۆتشیتۆفا، پزیشكی دەروونی ئامۆژگاریی پیاوانی كردووە كە لەو ڕۆژەدا، بە هیچ جۆرێك لەو ڕۆژەدا شیرینی وەك دیاری پێشكەش بە ژنان و كچان نەكەن چونكە بەشێكیان هەوڵدەدەن ژیانێكی تەندروست بژین.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە دیاری بیرەوەری و بوكی دەستكرد نە بەخشرێن چونكە دەبنە هۆی كەڵەكەبوونی بارگرانییەكان.

داواشی كردووە، لە 8ی مارسدا بەهیچ جۆرێك بابەتەكانی پاككردنەوەی كەسی بە دیاری بە ژنان نەبەخشرێن، چونكە بەشێك لە ژنان تایبەتمەندیی خۆیان هەیە بۆ بەكارهێنانی ئەو بابەتانە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بابەتەكانی چێشتخانە و ئامێرەكانی ماڵەوە دیارییەكی بێزراون لای ژنان.

8ی مارس لەلایەن ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە ڕۆژی جیهانیی ژنان دانراوە و ساڵانە لەو ڕۆژەدا چەندین چالاكی بەڕێوەدەچن.

بابەتی پێشتر

گوڵاڵە.. داعش بە قەناس هێرشی كردە سەر سوپای عێراق

بابەتی دواتر

دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share