ئیبراهیمۆڤیچ بە تویتێک کێشەی دارایی بۆ یونایتد دروستکرد

ئەستێرەی سویدیی یانەی ئەی سی میلان، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە یادەوەرییەکانیدا دەچێتەوە و لە پەرتووکی ژیانیدا نووسیویەتی، “بە تویتێک زیانی داراییم بە یانەی مانچستەر یونایتد گەیاند”.

“سوڵتانی تۆپی پێ” لە پەرتووکی نوێی ژیانیدا ئاماژە بە ڕووداوێکی ساڵی 2016 دەدات، ئەوکاتەی پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە کرد.

لەو بارەیەوە دەڵێت، “ساڵی 2016 دانوستاندنەکان لەنێوان ئێمە و یونایتد درێژەی کێشا، هەستمکرد لەناو لیتاوێکدا گیرمخواردووە، بەڵام دەرگای دۆزەخم شکاند، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرەوە هەستم بە بێزاری کرد، ویستم شتێک بکەم ببێتە پاڵپێوەنەر بۆم، تویتێکم کرد و نووسیم: کاتی ئەوە هاتووە بە هەموو جیهانی ڕابگەیەنم بۆ چ یانەیەک یاریدەکەم”.

زڵاتان ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، “بەهۆی ئەو تویتەوە هەموو شتێکم تێکدا، مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانم خەریکبوو بمکوژێت، چونکە بابەتەکە هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نەبوو، هۆکارەکەش ئەوەبوو ڕایۆلا لەگەڵ یونایتد ڕێککەوتبوو، یانەکە هەستا بە ئەنجامدانی پرۆسەیەکی بەهێز بۆ ناساندنم لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، کە بەهۆیەوە دەیانتوانی پێنج ملیۆن پاوەند قازانجبکەن، بەڵام تویتەکەی من ئەوەی تێکدا”.

لە ساڵی 2016 تیمی تەکنیکیی یونایتد بەنیازبوون پرۆسەیەکی بەهێزی هاوشێوەی “هۆلیوود” ئەنجامبدەن بۆ ناساندنی زڵاتان، کە لەو کاتەدا دەبووە هەژەند بۆ هاندەرانی یانە و هەموو جیهان، بەڵام پێشوەخت زڵاتان نهێنیی دانوستاندنەکانی ئاشکراکرد و کۆتایی بەو هەوڵە هێنا.

بابەتی پێشتر

عەلی قەرەداغی: دەوڵەتی داعش ڕێکخراوی گەمژەکانە نەک ئایین

بابەتی دواتر

ماگریگۆر لەبارەی ڤاکسینەوە بۆچوونێکی پێچەوانەی نیشاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share