لەمانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە سێ ملیۆن بەرمیل زیاتر بووە

ئیدارەی وزە و زانیاریی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئازار ڕایگەیاند کە ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتدا لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت زیاتربووە.

لە ئاماری ئیدارەی وزە و زانیاریی ئەمریکادا هاتووە، “نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی شوباتدا کۆی گشتی 3 ملیۆن و 24 هەزار بەرمیل بووە بە تێکڕای 108 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە”.

ئاماژە بەوەشکراوە لە هەفتەی یەکەمی مانگی شوباتدا 90 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە هەناردەکردووە، تێکڕای هەناردەکردنی نەوت لە هەفتەی دووەمدا 114 هەزار بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا، تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق لە هەفتەی سێیەمدا 227 هەزار بەرمیل نەوت بووە، لەکاتێکدا لە هەفتەی چوارەمدا هیچ بڕە نەوتێکی هەناردەی ئەمریکا نەکردووە.

ئیدارەی وزە و زانیاریی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە، عێراق لە پلەی شەشەمی ئەو وڵاتانەدا دێت کە نەوتیان هەناردەی ئەمریکا کردووە لەدوای هەریەکە لە کەنەدا، مەکسیک، سعودیە، ئیکوادۆر و کۆڵۆمبیا هەروەها دووەم وڵاتی عەرەبییە لەدوای سعودیە.

لەکاتێکدا سعودیە لە مانگی شوباتدا زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە، لەکاتێکدا لەسەر ئاستی جیهان کەنەدا یەکەم گەورەترین وڵاتی جیهانە لە هەناردە کردنی نەوتدا.

بابەتی پێشتر

لەم كابینەیەی حكومەتدا هەرێم دەبێتە خاوەنی هێڵی ئاسنین؟

بابەتی دواتر

فەتح: بێهەڵوێستیی كازمی وادەكات ئەمریكا بەردەوام بێت لە لێدانی حەشد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share