ئەمریكا: بەهۆی سزادانی حوسییەكانەوە 80%ی خەڵكی یەمەن دەناڵێنن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، “درێژەدان بە سزادانی حوسییەكانی یەمەن، دەبێتەهۆی زیاتر سەختبوونی ژیانی 80%ی ئەو وڵاتە.”

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئازار بڵاوكراوەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، “هێشتنەوەی سزاكان لەدژی حوسییەكان لە یەمەن، ژیانی لەسەدا 80ی ئەو خەڵكەی لەژێر دەسەڵاتی ئەواندا دەژین سەختر و دژوارتر دەكات.”

ماوەی چوار ساڵە شەڕ لەنێوان حوسییەكانی یەمەن بەپشتیوانیی ئێران و هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەركردایەتیی سعودیە هەڵگیرساوە، ئەمریكا حوسییەكانی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

16ی مانگی ڕابردوو، ئەمریكا بزووتنەوەی ئەنساروڵا كە گرووپێكی سەر بە حوسییەكانە، لە لیستی تیرۆر دەرهێنا.

بابەتی پێشتر

قائیمقامییەتی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا دەست بەسەر 397 پارچە دەرمان و حەپی جۆراوجۆردا گیراوە

بابەتی دواتر

حەوتی ئازار، ڕیاڵ مەدرید دەخنکێت یان دەگەڕێتەوە ململانێی لوتکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share