پێرێز شوێنگرەوەی زێدانی دیاریکردووە

سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید جولیان نایگڵسمانی وەک جێگرەوەی زێدان ئامادەکردووە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە و کەیسی زێدان و ئەگەرەکانی دوورخستنەوەی بابەتێکی مەحاڵ نییە، بەڵکو ئەگەری ڕوودانی هەیە.

زێدان لەم وەرزەدا لە هەردوو جامی سوپەر و شای ئیسپانیا لە ماوەی شەش ڕۆژدا شکستیهێنا، لە چوارچێوەی کێبڕکێکانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەکانیش ئاستی بەپێی پێویست نەبووە.

لوتکەی لالیگای بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید چۆڵکردووە و بە جیاوازی حەوت خاڵ کەوتووەتە پلەی دووەمەوە، هەروەها لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش بە زەحمەتێکی زۆر گەیشتنی بە قۆناغی 16 مسۆگەرکردووە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، دوورخستنەوەی “زیزۆ” ئەگەرێکی مەحاڵ نییە، بەڵکو لە حاڵەتی بەردەوامبوونی ئەنجامە خراپەکان، یاخود کەوتنی شاهانە لەهەر یەکێک لە دوو خولی لالیگا و چامپیەنزلیگ، ڕاهێنەرە فەرەنسیەکە لەلایەن فلۆرنتینۆ پێرێزەوە دووردەخرێتەوە.

ڕۆژنامەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی یانەی لایپزیچی ئەڵمانیەوە ئاشکرایکردووە، کە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی لۆس بلانکۆس بە شێوەیەکی نهێنی پەیوەندی لەگەڵ یولیان نایگڵسمانی ڕاهێنەری لاوی یانەی لایپزیچ بەستووە.

جولیان نایگڵسمان لە خولی ئەڵمانیا توانا هونەرییەکانی سەلماندووە و چەندین یانەی گەورە چاویان تێبڕیوە

“قرشە سپیەکە” وەک پیشەی ئاسایی خۆی پێشوەخت ئامادەکاری بۆ شکستهێنانی زێدان کردووە و گفتی لە نایگڵسمان وەرگرتووە ڕاستەوخۆ و بەبێ دواکەوتن جێگەی زێدان بگرێتەوە، ئەگەر بێتو ڕاهێنەرە فەرەنسیەکە بڕیاری دوورخستنەوەی بدرێت.

نایگلسمان لە ساڵی 2019وە پۆستی ڕاهێنانی لایپزیچی بەدەستهێناوە، پێشتر ڕاهێنەری هۆفنهایم بووە و تەمەنی تەنها 33 ساڵە و یەکێکە لە شارەزاترینەکانی بواری تاکتیک و بە یۆرگن کلۆپی نوێ ناودەبرێت.

بابەتی پێشتر

كوردستان و بەغداد لەبارەی بودجەوە ڕێكدەكەون؟

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: شەپۆلێكی بەفر و باران ڕوو لە هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share