ئیسرائیل شەش کەسی داعشی دەستگیرکرد بەنیازبوون هێرش بۆ سەر قوتابخانەیەکی ئیسلامی ئەنجامبدەن

دەزگای ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەش کەسیان لە شاری ناسرە دەستگیرکردووە، کە سەر بە داعش بوون و پلانیان هەبووە هێرش بۆ سەر قوتابخانەیەکی ئیسلامی ئەنجامبدەن.  

دەزگا ئیسرائیلییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە میانی لێكۆڵینەوەكانیاندا، دەركەوتووە تۆمەتبارەكان بە نهێنی كۆبوونەتەوە و پلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی هێرش”.

ئامانجی سەرەکیی هێرشەکە قوتابخانەیەکی ناوەندیی ئیسلامی بووە لە ناسرە، کە بە وتەی گومانلێکراوەکان، “بەڕێگای کوفر کاردەکات”، “واتە ئەو کەسانەی پلانیان دانابوو زیان بە دامەزراوەیەکی پەروەردە بگەیەنن، کە خوێندکار و مامۆستا و کارمەندانی تێدا بوون”.

هەروەها لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە “تۆمەتبارەکان بە پلانی جیاواز پلانی هێرشیان داناوە و لە هەمان کاتدا کاریان کردووە بۆ دەستنیشانکردنی ئامانجەکان بۆ هێرشەکە، وەک وێستگەیەکی قەرەباڵغی پاس لە شارێکی باکووری ئیسرائیل، بنکەیەکی پۆلیس لە دەوروبەری شوێنی خۆیان”. شوێنی نیشتەجێبوون، و ئەو دارستانانەی کە جولەکەکان پێیدا دەڕۆن.”

بابەتی پێشتر

سەیدسادق.. تەرمی گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتێک: لە هەر خولەکێکدا 20 تۆن پلاستیک دەکرێتە زەریاکانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share