پەرلەمانتارێكی گۆڕان: دوورخستنەوەی ئەم بەعسییانە كارێكی باش نییە

بەهار مەحمود، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ئەو بەعسییانەی دەستیان هەبووە لە كارەكانی ڕژێمی بەعس دەرهەق بە گەل، سزابدرێن و لە دەسەڵات دووربخرێنەوە بۆ ئەوەی ئەو ڕێبازە لە دەسەڵاتدا نەمێنێتەوە.”

ئەو پەرلەمانتارە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار لە میدیا عێراقییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، ڕایگەیاندووە، “كەسانێك هەن كە تەنها لەسەر كاغەز بەعسی بوون و بە ناچاری بووبوون بە بەعسی، حكومەتیش پێویستی بە تواناكانیانە، من لەگەڵ ئەوەدا نیم ئەو كەسانە لەژێر هەر ناوێكدا دووربخرێنەوە.”

بەهار مەحمود دەڵێت، “لەم كاتەدا وڵات بە سەختترین كاتەكانیدا گوزەر دەكات و پێویستیمان بە رۆڵەكانیەتی بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی، بۆیە هیچ ڕێگرییەك نییە لەوەی سوود لەو توانایانە” ببینین، وەك ئاماژەیەك بۆ كەسانی بەعسی.

پەرلەمانتارەكەی فراكسیۆنی گۆڕان بەوە كۆتایی بە ڕاگەیەندراوەكەی هێناوە كە “دوورخستنەوەی بەعسییە بەتواناكان ئەوانەی دەستیان بە خوێن سوورنەبووە، كارێكی باش نییە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا

وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا. حەیان…
زیاتر ببینە

ڕاوێژکاری کازمی: گفتوگۆکانمان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە

عەبدولحسێن هینداوی، راوێژکاری کازمی ڕایگەیاند، دوو تیمە نێودەوڵەتییەکان چاودێریی هەڵبژاردنەکان دەکەن، گفتوگۆکانیش لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دیاریکردنی قەبارە…
Total
0
Share