پیشەیان دزینی “سەرەمەنهۆڵ” بووە.. پیاوێك و چوار كوڕی دەستگیركران

هێزەكانی پۆلیس پیاوێك و چوار كوڕەكەیان دەستگیركرد كە پیشەیان دزینی “سەرەمەنهۆڵ” بووە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای نەجەف ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، هێزەكانی پۆلیس ئەندامانی خێزانێكیان دەستگیركردووە كە لە باوكێك و هەر چوار كوڕەكەی پێكهاتوون، كاری بەردەوامیان دزینی “سەرەمەنهۆڵ” بووە.

بەپێی سەرچاوەكە، ئەو پێنج كەسە بەردەوام لە گەڕەكەكانی نەجەف و بە تایبەت گەڕەكی سەلام سەری مەنهۆڵی ئاوەڕۆكانیان لێكردووەتەوە و دزیویانن و ئاشكرایكرد، “هێزە ئەمنییەكان ماوەی چەند مانگێكە هەوڵی دۆزینەوە و دەستگیركردنیان دەدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە زیندانەکانی عێراقەوە منداڵێکی مەغریبی رادەستی وڵاتەکەی کرایەوە

منداڵێکی مەغریبی دوای بەسەربردنی حەوت ساڵی تەمەنی لە زیندانەکانی عێراق رادەستی وڵاتەکەی کرایەوە. چیرۆکی منداڵە مەغریبییەکە لەوەوە دەستپێدەکات،…
Total
0
Share