رووبەڕووبوونەوەیەکی قورس لە نێوان دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش روویدا

دژەتیرۆری عێراق رایدەگەیەنێت، “رووبەڕووبوونەوەیەکی قورس لەنێوان هێزەکەمان و چەکدارانی داعش روویدا”.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق بڵاویکردووەتەوە، “لە کەرکوک هێزێکی دژەتیرۆر و چەکدرانی داعش رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە و شەڕ بەردەوامە”، هاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، رووبەڕووبوونەوەکە لەنزیک گوندی مەحمودییەی سەر بە ناحیەی رەشاد روویداوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو هێزەی دژەتیرۆری عێراق لەرێگەی سێ هەلیكۆپتەرەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە گوندەکە دابەزیوون، بەڵام كەوتوونەتە بۆسەی ئەو چەکدارانەوە و شەرێكی قورسە روویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پشتیوانیی حکومەتی عێراق دەکەین لە هەنگاوەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، لەگەڵ نزار ئامێدی، هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کارکردنی زیاتر بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێ لە هەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوەی…
Total
0
Share