چوار بە چوار.. بەشێک لە پێکراوەکانی ڕیاڵ مەدرید گەڕانەوە سەر مەشقکردن

چوار یاریزانی پێکراوی یانەی ڕیاڵ مەدرید گەڕاونەتەوە سەر یەکەی مەشقوڕاهێنانەکان

چوار یاریزانی پێکراوی یانەی ڕیاڵ مەدرید وادەی پێکان و چارەسەریان بەسەرکەوتوویی تێپەڕاند و چوار یاریزانی دیکەش نزیکبوونەتەوە لە گەڕانەوە.

بەپێی ڕاگەیانراوێک کە لە پێگەکانی یانەی شاهانەی مەدریدەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بە بارودۆخی جەستەیی یاریزانە پێکراوەکان کراوە بەر لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی ڕیاڵ سۆسیداد لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 25ی لالیگا.

لە ڕاگەیانراوەکەدا هاتووە، کە ئامادەکاریەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی سۆسیداد کۆتایی پێهاتووە، هەریەک لە ڕۆدریگۆ گوس، فیدریکۆ ڤاڵڤێردی، ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا، مارسێلۆ دا سیلڤا بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک بەشێوەیەکی ئاسایی بەشداری مەشقوڕاهێنانەکانیان کردووە، لە بەرانبەردا سێرجیۆ ڕامۆس و دانی کارڤاخال و ئیدین هازارد، کەریم بنزیمە بەردەوامبوون لە وەرگرتنی چارەسەر و مەشقەکانی ڕیکەڤەری، ئەو یاریزانانەش گەڕانەوەی بۆ نێو یاریگاکان نزیکبووەتەوە”.

ئیسکۆ لە مەشقەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید

بڕیارە سبەیشەو کاتژمێر (11:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان، لە یاریگای دی ستیفانۆ یانەی شاهانە یاری هەفتەی 25ی لالیگا بەرانبەر ڕیاڵ سۆسیداد ئەنجامبدات.

بابەتی پێشتر

توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم لە هەڵکشاندایە

بابەتی دواتر

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق: خاڵە سنوورییەكانی هەرێم لەژێر دەسەڵاتی ناوەنددا نین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share