شالکە ڕاهێنەر و بەڕێوبەری دوورخستەوە

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە ڕاهێنەر و بەڕێوبەری یانەی شالکە دوورخرانەوە

ئیدارەی یانەی شالکەی ئەڵمانی بەهۆی ئەنجام خراپەکانەوە ڕاهێنەر و بەڕێوەبەری وەرزشی و هەندێک لە ئەندامانی ستافی هونەری دوورخستەوە.

شکستی شاهانەی شالکە بەرانبەر شتوتگارت بە ئەنجامی پێنج گۆڵ و پێشتریش شکستی دێربی ڕۆر بە چوار گۆڵ و پێشتریش لایپزیک و چەندین یاری دیکە، ئیدارەی یانەی ناچارکرد بڕیاری دوورخستنەوەی ڕاهێنەر و بەڕێوبەری وەرزشی و ڕاهێنەری جەستەیی و چەند ئەندامێکی دیکە بدات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی، سەرۆکایەتی یانە شینە مێژووییەکەی ئەڵمانیا هەریەک لە کرسیتیان گروسی ڕاهێنەری سویسری و یوخین شنایدەری بەڕێوبەری وەرزشی و ساشا ڕایتەری لێپرسراوی پێکهاتە و ڤێرنەر لیۆتاردی ڕاهێنەری جەستەیی لە پۆستەکانیان دوورخستووەتەوە.

کریستیان گروس، ڕاهێنەری لەکارلابراوی یانەی شالکە

هۆکاری دوورخستنەوەی کروسی و کاربەدەستانی شاهانەی شالکە دوای ئەوەدێت، کە یانەی ناوبراو لە ڕیزبەندی یانەکانی بوندس لیگ بۆ کۆتا پلە دابەزی و لە لۆی 23 یاری ئەم وەرزە (2020/2021) تەنها نۆ خاڵیان کۆکردەوە، لە ئێستادا نۆ خاڵ لە خوار هێڵی دابەزینەوەن، لە کۆی یاریەکانی ئەم وەرزەدا تەنها یەک یارییان بردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

مەلا عەلی کەڵەک: چەندینجار دوعام بۆ مەریوان هەڵەبجەیی کردووە بچێتە بەهەشتەوە

بابەتی دواتر

توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم لە هەڵکشاندایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share