نهێنی یوڤانتۆس .. کیمیای یاریزانان و کریستیانۆ چەکە کوشندەکەیە

یاریزانان هۆکاری گەڕانەوەی بەهێزی یانەی یوڤانتۆس بوون

یانەی یوڤانتۆس بەهێزەوە گەڕاوەتەوە و لە پێنج یاری ڕابردوودا بردنەوەی تۆمارکردووە، سەرچاوەکان هۆکاری ئەم گەڕانەوە بەهێزە بۆ یاریزانان و زیرەکی ئەندریا پێرلۆ دەگەڕێننەوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لەدوای دۆڕاندن بە یانەی ئینتەرمیلان، ئەندریا پێرلۆ لە ڕووی تاکتیکیەوە گۆڕانکاری گەورەی ئەنجامداوە، ڕاهێنەرێکیش کە چەندین یاریزانی ناوازەی لەبەردەستدابێت دەتوانێت بەباشترین شێوە پلانەکانی جێبەجێبکات.

بەپێی سەرچاوەکە، باڵانسی پێکهاتەکە و توانست و کیمیای یاریزانان، سووربوونیان لە پێناو گەڕانەوەدا هۆکاربوون بۆ ئەو گەڕانەوە بەهێزەی لە پێنج یاری ڕابردوو نیشانیانداوە.

هاوسەنگی پێکهاتەکان و خێرا گەڕانەوەیان لە شکست و بەشکردنی هەموو وردەکارییەکان و “هەوڵدانی هەر یاریزانێک لە پێگەکەی خۆیەوە” ئەو خاڵەیە کە ڕاهێنەران بەردەوام باسی دەکەن، پێرلۆ توانیویەتی لەم کارەدا سەرکەوتووبێت، بەتایبەت کە خاوەنی کریستیانۆیە و ئەم یاریزانە تەنها چاوی لە بردنەوەیە، هاوکاریکردنی مۆراتاش پاڵپێوەنەربووە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی باشتر و زیاتر.

یانەی یوڤانترۆس لە دوای شکستی بەرانبەر ئینتەرمیلان (2-0) لە هەفتەی 18ی کالچیۆ، بەرانبەر یانەکانی بۆلۆنیا، سپال، سامپدۆریا، ئینتەرمیلان، ڕۆما بردنەوەی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە شەڕی پلەی دووەم و پارەی سعودیە دەکەن

بابەتی دواتر

سەرۆكی پەرلەمان: موچە كەمناكرێتەوە و زەوی دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share