بەڕازیل گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندیی فیفا

هەڵبژاردەی بەلجیکا لوتکەی ڕیزبەندیی هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکانی لەدەستدا، لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی بەڕازیل گەڕایەوە لوتکە.

بەپێی نوێترین ڕیزبەندیی کە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانەوە بۆ مانگی ئازاری 2022 ئامادەکراوە، هەڵبژاردەی بەڕازیل بە کۆکردنەوەی 1832.69 خاڵ گەڕاوەتەوە لوتکەی ڕیزبەندیی هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکان.

لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی بەلجیکا ژمارەی خاڵەکانی کەم کردووەتەوە و دابەزیوە بۆ پلەی دووەم، هەروەها هەڵبژاردەی فەرەنسا لە پلەی سێیەمدا هاتووە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە 1765.85 خاڵەوە وەک خۆی ماوەتەوە، لە ڕیزبەندییەکەشدا دەکەویتە پلەی چوارەمەوە.

ڕیزبەندییە نوێیەکە بەم جۆرەیە:

بەڕازیل 1832 خاڵ

بەلجیکا 1827 خاڵ

فەرەنسا 1789 خاڵ

ئەرجەنتین 1765 خاڵ

ئینگلتەرا 1761 خاڵ

ئیتاڵیا 1723 خاڵ

ئیسپانیا 1709 خاڵ

پۆرتوگال 1674 خاڵ

مەکسیک 1658 خاڵ

هۆڵەندا 1658 خاڵ

بابەتی پێشتر

ناسڕ خلێفی هێرشی کردە سەر پێرێز و خولی سوپەری ئەوروپی

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە لەبارەی ڕیکی پوجەوە بڕیارێکی داوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share