لوکاکو ملیۆنێک دەکاتە قوربانیی ئینتەر میلان

ڕۆمێلو لوکاکوی بەلجیکی ملیۆنانی یانە خوازیارەکانی ڕەتکردووەتەوە و ئامادەیی دەربڕیوە لە پێناو ئینتەر میلاندا مووچەکەی کەم بکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مات لاو-ی پەیامنێری ڕۆژنامەی “دەیلی تێلیگراف”، ئینتەر میلان گریبەستێکی بۆ گواستنەوەی لوکاکو بە بڕی 35 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە چێڵسی کردووە، بەڵام چێڵسی داوای 40 ملیۆن دەکات و ئامادە نییە نرخەکە کەمبکاتەوە.

ڕۆژنامەنووسەکە دەریخستووە، کە لوکاکو گرێبەستی یانەی یوڤانتۆس و هیلالی سعوودی ڕەتکردووەتەوە سەرەڕای ئەوەی زۆر بەرزتربوون لە گرێبەستی ئینتەر میلان، بەڵکو بەڵێنیداوە لە ئینتەر میلان زیاتر بیر لە هیچ یانەیەکی دیکە نەکاتەوە.

هێرشبەرەکەی بەلجیکا تەنها لە سنووری بەلێنداندا نەوەستاوە، ئامادەیی دەربڕیوە مووچەکەی لە 140 هەزار پاوەندی هەفتانەوە بۆ 120 هەزار کەم بکاتەوە، کە دەکاتە ملیۆنێک پاوەند لە وەرزێکدا.

بابەتی پێشتر

ئێنریکی (43) دەکات بە (20) و هێشتا بۆمبی دیکە بەڕێوەیە

بابەتی دواتر

زیاتر لە پێنج هەزار سزادراو لە چاکسازییەکانی هەرێمدا هەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسکۆ لە ڕۆمای مۆرینیۆوە نزیکە

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە نزیکبوونەوەی ئیسکۆ ئالارکۆنی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەن لە یانەی ڕۆما. بەپێی زانیارییەکانی “مەدرید…
Total
0
Share