یانەی چێڵسی خاوەنی نوێی دیاریكرد

ئیدارەی یانەی چێڵسی ئاشكرایكرد، تۆد بۆیلی وەك خاوەنی نوێی یانەكە دەستبەكاردەبێت لە جێگەی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی ڕووسی كە بەهۆی كێشەی سیاسییەوە لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

تۆد بۆیلی بڕی 2.5 ملیار پاوەند دەدات بۆ كڕینەوەی سەرجەم پشكەكانی یانەكە و زۆربەی پارەكەش لە كاری خێرخوازیدا بەكاردەهێنرێت.

بڕیاریشە خاوەنە نوێیەكەی چێلسی بڕی 1.75 ملیار پاوەند لە گەشەكردنی تیپی تۆپی پێی ژنان و پیاوان و ئەكادیمیای یانەكە خەرج بكات، هەروەها كاردەكات بۆ چاكسازیكردن لە یاریگاكەدا.

بڕیارە مانگی پێنج هەنگاوەكانی كۆتایی هێنان بە خاوەندارێتی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی ڕووسی بێت و بەشێوەیەكی كۆتایی تۆد بۆیلی جێگەی بگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا ژمارەی سەربازەكانی لە ئەوروپا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕوسیا ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێیمار توشی پێکان بووە

نێیماری بەرازیلی و ڤیراتی ئیتاڵی بەهۆی پێکانەوە لە مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەى پاریس سانجێرمان دوورکەوتنەوە. هەردوو یاریزانەکە لە…
Total
0
Share